ئیداره‌ی قه‌زای دوبز و شوێنه‌واری كه‌ركوك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه، هه‌واڵی دۆزێنه‌وه‌ی دراوی زێڕ له گوندی شه‌ناغه له باكوری قه‌زاكه دووره له راستییه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه:" به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، عادل محه‌مه‌د جواد قائیمقامی قه‌زای دوبز سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد كه له گوندی شه‌ناغه هه‌ڵكۆڵینی تێدا ئه‌نجامدراوه‌و پاشماوه‌ی هه‌ندێك كوپه‌ی شكاو دۆزراوه‌ته‌وه كه پێده‌چێت پاشماوه‌ی مێژوویی بێت."
ده‌شڵێت:"به ئاماده‌بوونی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی پاشماوه‌كان له كه‌ركوك به نوێنه‌رایه‌تیی رائد عگڵه به ره‌سمی ئه‌و پاشماوه‌یه تۆماركرا."
هاوكات ئیداره‌ی قه‌زاكه ره‌تیده‌كاته‌وه كه:" هیچ جۆره دراوێكی زێر له‌و شوێنه‌ی كه له هه‌ندێك په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسكراوه، دۆزرابێته‌وه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP