قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سلێمانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای كرد‌و پاڵپشتی و هاوكاری بۆ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رو كارمه‌ندو خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌كه دووپاتكرده‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌دا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای كرد‌و سوپاسی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ر و كارمه‌ند و خۆبه‌خشه ماندونه‌ناسه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد كه ئازایانه خزمه‌تی تووشبوانی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن و ڕ‌ۆژ به ڕ‌ۆژ نه‌خۆشخانه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:"پاڵپشتی حكومه‌تتان بۆ دوو پاتده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌میشه هاوكارتان بوین و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP