چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئـۆجــه‌لان به‌مزووانه‌ په‌یامێكی گرنگ رابگه‌یه‌نێت

کوردستان
21:13 - 2025-02-04



  هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئاشكرایكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عه‌بدوڵا ئــۆجــه‌لان بەم زووانە بانگەوازێکی مێژوویی دسه‌باره‌ت به‌ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا رایگه‌یه‌نێت.

تونجەر باکرخان هاوسەرۆکی (دەم پارتی) لە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی تیشكی خستەسەر دووەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ـی شوبات لە مەڕەش، هۆكاری مردن و وێرانبوونی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خسته‌ئه‌ستۆی ئاکەپە-مەهەپە.

باقرخان سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌كانش له‌پێناو ئاشیی له‌ توركیاو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد وتی: “بەڕێز ئۆجالان بەم زووانە بانگەوازێکی مێژوویی دەکات، بۆیەکەمجار بابەتێک کە ڕای گشتیی تورکیا و ئێوەش مەراقی دەکەن، بڵاوی دەکەمەوە."

هاوسەرۆکی (دەم پارتی) وتی:" بەڕێز ئۆجالان، ئامادەکاری دەکات بۆ چارەسەری هەمیشەیی کێشەی کورد و دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراتیک، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بانگەوازێکی مەزن دەکات. بەڵێ بەڕێز ئۆجالان خەریکی ئامادەکردنی بانگەوازێکی مێژووییە و بەمزووانە ئەم بانگەوازە دەکات"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP