لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی ناوەختی رۆژنامەنووس کاک (وریا حەمەکەریم) کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە سەربەرز و قوربانی بەخشەکەیان و رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەکەم و بەشداریی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی رۆژنامەنووسی بە ئەزموون و خۆشەویست کاک وریا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP