شێخ جەعفەر هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی وریا حەمەکەریم دەردەبڕێت

کوردستان
14:15 - 2025-02-06

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم دەردەبڕێت

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری رۆژنامەنووسی كۆچكردوو وریا حەمە كەریم

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (وریا حەمە كەریم)مان بیست كە لەئاکامی رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

بەناوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بۆ ئەم کۆچە ناوەختە، پرسەو سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
6ی شوباتی 2025

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP