پەیامەكان بۆ ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال

کوردستان
08:57 - 2025-02-09

ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر موڕافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت، کە بە بەڵگە کوردستانیی بوونی کەرکوکی سەلماند.


پەیامی مەکتەبی سیاسیی 
لە یادی ٢١ ساڵەی مرافەعە گەورەکەی کەرکوکدا 
 
رۆژی نۆی شوباتی ۲٠٠٤ سەرۆک مام جەلال لەو کۆبونەوەیەی ئەنجومەنی حوکمدا کە لەرێگەی چەند فاکت و بەڵگەی  مێژوویی و چەند نەخشەیەکی سەردەمە جیاجیاکان لەوانە نەخشەیەکی عوسمانلی تایبەت بە راستییە مێژوویی ، جوگرافی و سیاسییەکان  کوردستانی بوونی کەرکوکی خستە ڕوو، تاوەکو هیچ بیانوویەک نەمێنێت بۆدرێژەدان بە سیاسەتە چەوتەکانی حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق و دەستەبژێری تازەی عێراقی نوێش دەرس وپەند لەو رابردوە تاڵە وەربگرن.

سەرۆک مام جەلال ئەوهەوڵ وماندووبوونەی لەوپێناوەدا بوو کە شێواز و مۆرکێکی قانونی ببەخشێت بە پردسی سەندنەوەی ماف  بۆ خاوەنەکانیان، بە پێسەلماندن و بە رێککەوتنی هەمووان ئەو گرێ کوێرەیە بکرێتەوە.             بۆیە رۆژی نۆی شوبات بووە مێژوییەکی پرشنگدار لەخەبات وماندووبونی سەرۆک مام جەلال و یەکێتییەکەی و تەواوی هێزە سیاسییەکان و گەلی کوردستانیش، 
هەر ئەو مورافەعەیەش بووە ماک و ڕەگی مادەی ٥۸ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی ۱٤٠ی دەستوری هەمیشەیی کە  تایبەت کرا بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی ئەو   ناوچانەی رژێمی بەعس بۆ مەرامی شۆڤێنی و تایفەگەری خۆی روخسار و  دیمۆگرافیای شێواندبوون کە جگە لە کەرکوک چەندین ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراقیشی گرتبۆوە  
ئەمڕۆش کە بیست ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو رۆژە گرنگەی سەرۆك مام جەلال  کوردستانی بوونی کەرکوكی بۆ سەرکردەکانی عێراق و جیهان سەلماندەوە، لە هەرکات زیاتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  پێداگری لەسەر  جۆشدانەوەی ئەو خەباتە دەکات بە تایبەتی پاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بە دەستهێنانی زۆرترین رێژەی دەنگەکان و وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، ئەوەش ئاماژەیەکە هەم جەماوەری گەلەکەمان لەو ناوچانە، هەم یەکێتییە تێکۆشەرەکەیان درێژە بە رێبازە راست و رەواکەی سەرۆك مام جەلالی مەزن دەدەن  بۆ مامڵەکردنێکی حەکیمانەی وەها کە هەم خاوەندارێتی کوردستان  بۆ ئەم شارە بگەڕێنرێتەوە و هەم پێکهاتەو نەتەوەکانی تریش هەست بە ئارامی وئۆقرەیی بکەن ، کە هەڵبەت ئەمانەش درێژەپێدانی سیاسەتی راست ودروستی  سەرۆک مام جەلال و دەسکەوتێکی  موڕافەعە مەزنەکەیەتی.
لەیادی مورافەعەدا 
سەرکەوتن بۆ خەباتی ژیرانە و بەڵگەمەندانەی گەلەکەمان لە پێناو ناسنامەی کوردستانێتی و بژاردەی پێکەوەژیان لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکاندا
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٩-ی شوباتی ٢٠٢٥

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP