سوپای ئه‌مریكا ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لیكۆپته‌ری ئاپاچی شه‌ڕكه‌ر، كه به یەکێک لە پێشکەوتووترین جۆری هەلیکۆپتەری سەربازیی ئه‌ژمارده‌كرێت له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له هه‌ولێر جێگیركرد.
به‌پێی ڕاپۆرتیَكی پێگەی( TWZ)ی سەربازیی ئەمەریکی:"ئەمەریکا بۆیەکەمجار هەلیکۆپتەرێکی ئاپاچی هێرشبەری گواستووه‌ته‌وه بۆ عێراق و لەهەولێریش جیگیرکراوە."
هه‌ر به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه :"هەلیکۆپتەرەکە موشەکی ئیسرائیلی هەڵگرتووە، وادەردەکەوێت ئەمریکا یەکەمجار بێت فڕۆکەی لەو شێوەیە بەو جۆرە تایبەتمەندییە لە عێراق جێگیر بکات".
ده‌شڵێت:"هێلیکۆپتەرەکە لە بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لەهەولێر، کە ناوەندێکی سەرەکییە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە جێگیركراوه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP