سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیكرد لە سەرۆكی حزبی سۆشیال دیموکراتی میسر

کوردستان
16:54 - 2025-04-09

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد فەرید سەعد زەهران، بیرمەند و سیاسەتمەدار و سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی میسر کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسی و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانی تاوتوێکران.

 

هەر لە دیدارەکەدا دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان گەلی کورد و میسر و هەردوولا کرا بەشێوەیەک هاریکارییەکان فراوانبکرێن لە چوارچێوەی کاری هاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی بەگەرمی بەخێرهاتنی محەمەد فەرید سەعد زەهرانی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی، هیوای خواست ئەمە هاندەرێکی باشتر بێت بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیندووکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەی لە نێوان هەردوو گەلی دۆستدا هەیە کە بەردی بناغەکەی سەرۆک مام جەلال داینا و رایگەیاند؛ ئێمە لە یەکێتی بە هەمان سیاسەت و ستراتیژەوە درێژە بە کاری خۆمان دەدەین و لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک و بەهێترکردنی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP