قوباد تاڵەبانی: هاوپەیمانی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بەرز دەنرخێنین

کوردستان
19:06 - 2025-04-10

ئێمە هاوپەیمانی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەرز دەنرخێنین و سوپاس و رێزی زۆرمان هەیە بۆ هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان.

لە ئێستاشدا لە هەرێم دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری، بۆیە داوا لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین وەبەرهێنان لەو دەرفەتانەدا بکەن و بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان.

لە پانێڵی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی جەختیشم کردەوە هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ئابووریی تاکسەرچاوە دووربکەوێتەوە، هەربۆیە لەم قۆناغەدا گرنگیی زۆر دەدەین بە گەشەسەندن لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و
لەم ساڵانەی دواییشدا هەنگاوی زۆر باشمان لەمبارەیەوە ناوە.

بەڵام بۆ گەشەسەندنی بەردەوام پێویستیمان بە هەنگاوی زۆر گەورەتر و چاکسازی لە شێوازی حکومڕانی و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر هەیە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا.

بە خۆشحاڵییەوە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، کە ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی لە کوردستان و شاری سلێمانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP