سەرجەم حاجییانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان لە یەک هۆتێلدا دەمێننەوە

کوردستان
14:23 - 2025-04-15

نزیکەی مانگێک ماوە بۆ گەشتی ئەو ئەو کەسانەی ئەمساڵ بۆ بەجێهێنانی مەراسیمی حەج دەچنە سعودیە و لە ئێستاوە هەرێمی کوردستان رێکارەکانی دەست پێکردووە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەش داوا لەو کەسانە دەکات، سەردانی نووسینگەکانیان بکەن.

 کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند ئامادەکارییەکانمان بەردەوامە و داوا لەو کەسانە دەکەین ئەم ساڵ دەچنە حەج، لە ناوەندی چوار پارێزگا و چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێمی کوردستان سەردانی نووسینگەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنی رێنوێنی و راهێنانی پێش گەشتکردن.

راشیگەیاند هەرکەس سەردان دەکات بۆ راهێنان و رێنوێنی، ئەگەر پیاو بێت هێلەک و ئەگەر ژن بێت سەرپۆشێکی بە لۆگۆی ئاڵای کوردستانەوە پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سعودیە هۆتێلێکیان بۆ هاوڵاتییان دابینکردووە و جێگەی تەواوی ئەوانەی دەچنە حەج لەو هۆتێلەدا دەبێتەوە و بە تیروپشک نهۆمی هۆتێلەکەیان بە گوێرەی پارێزگاکان دیاریکردووە.

 بە وتەی کاروان ستوونی، ئەو هۆتێلەی دابینکراوە لە شوێنی رێوڕەسمەکانی حەجەوە نزیکە و پێویستیان بە پاس نابێت بۆ هاتووچۆکردن. وتیشی: تیمی تەندروستی لەگەڵ حاجیاندا دەبن و بەردەوام رێنوێنییان پێدەدەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP