وەزارەتی دادی عێراق، ئهمڕۆ 15ی نیسانی 2025 جێبهجێكردنی پڕۆژەیەکی نوێی دیجیتاڵی راگهیاند، كه ئاسانکاریی دهكات له مامەڵەی دارایی لەناو زیندانەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بنەماڵەی زیندانییەکان و ڕێکخستنی نرخی دوکانەکان لە چوارچێوەی چاکسازییەکان و بە هاوكاری لەگەڵ بانكی کشتوکاڵی عێراق.
موراد سەعدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داد له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاندووه:"وەزارەتەکەیان بە هاوکاری بانکی کشتوکاڵی، جێبهجێكردنی پرۆژهی خزمەتگوزاریی حەواڵەی ئەلیکترۆنی بۆ خێزانی زیندانییەکان دهستپێكردووه، كه بارگرانی لەسەر خێزانی زیندانییەکان کەمدهكاتهوهو نرخی دوکانەکان لەناو دامەزراوە چاکسازییەکاندا رێكدهخات.
روونشیكردووهتهوه:" وەزارەتی داد هەمو ئەو تێچونانە دەگرێتە ئەستۆ کە پەیوەندییان بە دەرکردنی جزدانی ئەلیکترۆنیەکەوە هەیە، هاوکات بانکی کشتوکاڵیش تێچووی ماستەرکارتەکە لە ئەستۆ دەگرێت. "
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP