بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکانەوە، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەکات کە تێیدا ھاتووە : گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەین .
هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئاوەدانی وڵاتەکەمان و چەسپاندنی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی سەرتاسەری لەنێوان گشت پێکهاتە جیاجیاکان.
ئومێدەوارین ئێزدییەکان وەک پێکھاتەیەکی گرنگ بگەنە گشت مافە ڕەواکانیان و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و فەراھەمکردنی گوزەرانێکی شایستە بۆیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP