هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی به داعش له ماوهی 10 رۆژدا، 150 بارهەڵگر کەرەستە و پێداویستیی سەربازییان گەیاندووەتە بنکەو بارەگاکانییان لە رۆژئاڤا.
به گوێرهی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ:"هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژه بهداعش، بەردەوامە لە بههێزكردنی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەرێگەی ئەو مەشق و مانۆڕانەی لە بنکە ستراتیجییەکانی دەیکات سەرەڕای ئەوەی بەردەوام بارهەڵگرەکانی کەرەستەی سەربازیی دەگەیەننە سوریا."
ئهو روانگهیه ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" تەنیا لەماوەی 10 رۆژدا، لە یەکی ئایارەوە تاوەکو ئەمڕۆ (10ـی ئایار) 149 بارهەڵگر گەیشتووەتە بنکەکانی هاوپەیمانان لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا، هاوکات بەشێک لەو بارهەڵگرانە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەیەندراونەتە بنکەکانی هاوپەیمانان".
باسی لهوهشكردووه:" ئەو بارهەڵگرانە بە پشتیوانیی هەلیکۆپتەر گەیشتوونەتە شوێنی خۆیان و پێکهاتوون لە کەرەستەی قورسی سەربازیی، سیستمی چاودێریی پێشکەوتوو، زرێپۆش و دەیان کەرەستە و هاوکاریی دیکەی سەربازیی لۆجستی، پزیشکی، جگە لە دوو فڕۆکەی دیکەی بارهەهەڵگر."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP