بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی سەربەرز و قەدرگرانی کوردستان دەکەم.
رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی کوردستان لە تەواوی قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنین کە لە هیچ دۆخێکدا نەیانهێشتووە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پەکی بکەوێت، سەرەڕای دۆخ و گوزەرانی خۆیان، ئێمە پێزانینمان بۆ خزمەتە گەورەکانیان هەیە.
مامۆستایانی بەڕێز وەک چۆن لە رابردوودا رۆڵی کاراتان لە پاراستنی شوناس و بەهاباڵاکانی کۆمەڵگەماندا گێڕاوە، هیوادارم لەم قۆناغەشدا بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم رێنیشاندەری رۆڵەکانی نیشتمانەکەمان بن تاوەکو داهێنەرتر و بەرهەمهێنەرتربن و لە داهاتوودا خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP