قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام دەكات
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام)م بیست.
هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەکەتان و هەموو هونەرمەندانی کوردستان ئەکەم. کۆچکردوو محەمەد عەباس بارام هونەرمەندێکی بەئەزموونی کوردستان بوو کە بەپێشکەشکردنی زیاد لە ٣٠ گۆرانی تۆمارکراو بەرهەمەکانی لەیادەوەری نەوەکاندا چەسپاندبوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) دەکات.
بەداخەوە هەواڵی ژیانئاوایی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام)م پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لەخانەوادەو هاوڕێیانی و تەواوی هونەرمەندان دەکەم، بەداخەوە ئەمجارەش مەرگ دەنگێکی رەسەن و دڵنشینی لێ سەندین، بەڵام بۆ هەمیشە خۆی و بەرهەمەکانی لەیادەوەری و دڵماندا بەنەمری دەمێنێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارم هونەرمەندی کۆچکردوو جێگای بەهەشت بێت و کۆتایی خەمی بنەماڵەو دۆستانی و هونەری کوردی بێت.
رفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بەڕێزان/ کەسوکار و بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمەد عەباس بارام).
دڵتەنگ و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کوردستان و کەرکوک (محەمەد عەباس بارام).
كۆچكردوو محەمەد عەباس بارام یەکێک بوو لەو هونەرمەندە دیار و بە ئەزموونانەی كوردستان و کەرکوک كە چەندین بەرهەمی گۆرانی تۆماركراوی پێشکەش بە کایەی هونەری کرد، کە تاوەکو ئێستایش لە بیرەوەری نەوەی حەفتاکان و هەشتاکاندا بە زیندوێتی ماوەتەوە.
بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە و هاورێکانی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە بەهەشتی بەرین جێگەی بێت، و سەبوری و ئارامیش بەهەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون.
ئاسۆ مامەند .
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP