له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای پایته‌ختی یەمەن لانیكه‌م 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو
ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ڕووداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌كی
حوسییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌رف له قه‌زای به‌نی حه‌شیش له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت
بووه‌و نه‌ك به‌هۆی هێرشی موشه‌كییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا باسكرا.
تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی
رەسمی له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی به‌رپرسه‌وه ده‌رنه‌چوه كه ورده‌كاری ڕووداوه‌كه
بخاته‌ڕوو، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی فریاگوزاری هێشتا له شوێنه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن بۆ
ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و ره‌وانه‌كردنی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP