كارۆلین لێڤێت، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانى ئەمریکا گەشبینە بەو دانوستانانە و پێی وایە پێنج خولی دانوستان لەگەڵ ئێران هەنگاوی باشی بڕیوە و رێككەوتن لەگەڵ تاران دەتوانێت ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە.
لێدوانی وتەبێژی كۆشكی سپی لە كاتێكدایە دانوستانەكانی خولی پێنجەمی نێوان ئەمریكا و ئێران رۆژی رابردوو لە رۆما بە نێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی عوممان زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند: پیشەییترین قۆناغی دانوستانەكان بووە و داواكاری و بنەماكانی ئێرانیان بەڕوونی خستووەتەروو .
عیراقچی وتیشی: بەهۆی دەستپێشخەرییەكانی عوممانەوە پێدەچێت دانوستانەكان بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیانەوە ببینن، بەڵام كێشە و گرفتەكان لەوە ئاڵۆزترن بەچەند كۆبوونەوەیەك بگەنە ئەنجام .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP