شه‌رع مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ ته‌واوی
وڵاتانی عه‌ره‌بیی‌و توركیا دروستده‌كات‌و سیاسه‌تمه‌دارێكی سوریش زانیاریی گرنگی
ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌م ئەرشیفی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریای سه‌رده‌می
به‌شار ئەسەد، ڕاده‌ستی ئیسرائیل كراوه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی عەقیل
حەنانۆ نوسەرو سیاسەتمەداری سوریی ئاشكرایكردوه، ئەحمەد شەرع سه‌رجه‌م ئەرشیفی ده‌زگای
هه‌واڵگریی سوریای سه‌رده‌می به‌شار ئەسەدی ڕاده‌ستی ئیسرائیل كردوه‌و ڕێكه‌وتنیشی
له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوه.
به‌وته‌ی سیاسه‌تمه‌داره سوریه‌كه،
ئه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی لێی ده‌ترسان، شه‌رع ئه‌نجامیدا، چونكه زانیارییه هه‌واڵگریه‌كانی
(سوریا و میسر‌و عێراق و لوبنان و ئوردن و ئێران‌و تورکیا‌و دەوڵەتانی کەنداو) كه
كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كردوه ڕاده‌ستی مۆساد كراوه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه به‌دوای
خۆیدا ده‌هێنێت، شانە هەواڵگریەکانی وڵاتانی عەرەبی بکەونە دەستی مۆسادو دواتریش
زنجیرەیەک تیرۆری لێبکەوێتەوە.
به‌وته‌ی عه‌قیل، ئه‌و بەڵگەنامانه‌ی
شه‌رع ڕاده‌ستی ئیسرائیلی كردوه بریتین لە(پەیوەندییەکان و وێنە و کەلوپەلی کەسی‌و
نهێنییەکان کە لەفایلە نهێنییەکاندا هەڵگیراون) ئەمەش ڕێگە بەمۆساد دەدات تاکەکان
لەناوببات‌و تۆڕە ئەمنییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بەرپرسێکی ئیسرائیلی
زانیارییه‌كی له‌باره‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له‌دوا ساته‌كانی ژیانی سیاسی‌دا له‌سوریا،
لەڕێگەی ڕوسیاوه داوای لەئیسرائیل کردوە ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات، بەڵام، ئیسرائیل
ڕەتیکردوه‌تەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP