ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ره‌ی توركمانی ـ لقی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌ری راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردووه :" ئیداره‌ی كه‌ركوك په‌باندبوونی خۆی بۆ گه‌یشتن شه‌راكه‌ت و رێزگرتن له‌هه‌موو پێكهاته‌كان دووپاتده‌كاته‌وه"
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەو پێیەی بەشی ڤێتێرنەری بەشێک نییە دەسەڵاتی گواستراوی هەبێت."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك..
لە وەڵامی لێدوانەکەی بەرەی تورکمانی - لقی کەرکوک
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری
ئیدارەی کەرکوک پابەندبوونی خۆی بۆ گەیشتن بە شەراکەت و ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بەبێ جیاوازی دووپاتدەکاتەوە. ئەمەش لە پێکهاتەی حکومەتی خۆجێیی ئێستادا دەردەکەوێت کە بە ئیرادەی نەتەوەیی عێراق پێکهێنراوە.
بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەو پێیەی بەشی ڤێتێرنەری بەشێک نییە دەسەڵاتی گواستراوی هەبێت.
ئەو تۆمەتانەی لە بەیاننامەکەی بەرەدا هاتووە، لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن زیاتر هیچی دیکە نین و کاریگەرییان لەسەر هۆشیاری خەڵکی کەرکوک یان بناغەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی نابێت کە بە قوربانیدانی هەمووان دامەزراون.
ئیدارە مافی یاسایی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر زانیارییەکی هەڵە کە هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردن و دابینکردنی دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک بەبێ جیاوازی تێکبدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP