رفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتیانەو بەگیانی تیم، هەمووان ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین

کوردستان
23:03 - 2025-05-18

لەگەڵ سەرپەرشتیارانی بازنەکان کۆبووەوە
رفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتیانەو بەگیانی تیم، هەمووان ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین

لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، یەکشەممە ١٨/٥/٢٠٢٥، هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ هەڤاڵانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنەکانی (ی.ن.ک) لەناوچە جیاوازەکان.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە کەئامادەکاری بۆ دانانی میکانیزمێکی گونجاوو لەکاتی پرۆسەی بانگەشەدا بکرێت و پتەوکردنی هەماهەنگی لەنێوان سەرپەرشتیارانی کەمپینەکانی یەکێتتیدا.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا هیوای خواست وەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاکان هەمووان بەگیانی تیم و یەکێتیانە ئەرکەکانمان جێبەجێبکەین.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP