لافاوێكی بێوێنه رووی له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا كردووەو ئه‌مڕۆش
گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س و بێسه‌روشوێنبونی چه‌ندین كه‌سی دیكه لێکەوتەوە.
دوای چه‌ند ڕۆژێك دوای بارانبارینی به‌خووڕ، نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س به‌هۆی
لافاوه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی نیو ساوس وێڵز له باكووری سیدنی دابڕێندراون .
پۆلیسی ئۆسترالیا ڕایگه‌یاندووە، تیمه‌كانی فریاگوزاری له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه
تا ئێستا چوار ته‌رمیان له ئاوی لافاو له نیو ساوس وێڵز ده‌رهێناوه.
ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا و كریستۆڤەر مینس سه‌رۆك
وه‌زیرانی نیو ساوس وێڵز ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه زیانلێكه‌وتووه‌كانیان كرد، كه
هه‌ندێكیان به‌هۆی به‌رزترین ئاستی لافاوه زیانی زۆریان لێكه‌وتووەته‌وه‌و ستایشی
هه‌وڵه‌كانی خزمه‌تگوزارییه فریاگوزاریه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانیان كرد، كه له چه‌ند
ڕۆژی ڕابردودا 678 كه‌سیان له لافاو ڕزگار كردوه.
ئاماژەیان بەوەشکرد به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی
خۆبه‌خشه‌كان ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان زۆر زیاتر ده‌بوو.
*****
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP