وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بریارێکی لەناکاوی دەرکرد بۆ سوککردنی سزا
ئابووریەکانی سەر سوریا.
وزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە "مۆڵەتێکی گشتی دەرکردووە
بۆ کەمکردنەوەی هەندێک لە سزا سەپێندراوەکانی سەر ئەو وڵاتە."
وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رونیکردەوە کە ئەم بڕیارە لەگەڵ لێدوانی سەرۆکی
ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر سوریا یەکدەگرێتەوە.
بەپێی بڕیارەکە، رێگە بە وەبەرهێنانی نوێ و چالاکی کەرتی تایبەت لە سوریا
دەدرێت و ئاماژە بەوەشدراوە؛ ئەم بڕیارە رێگە بە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەدات
کە لە سوریا وەبەرهێنان بکەن."
ئەمەش دوای گەشتەکەی دۆناڵد ترامپ دێت بۆ ناوچەی کەنداو، کە تێیدا لەگەڵ
ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا کۆبووەوە و بریاریدا سزاکانی سەر سوریا
لاببات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP