لە هەولێر حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون دەستنیشانکرا

کوردستان
21:46 - 2025-05-18

لە هەولێر حاڵەتێکی تری تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا، ئەویش ژنێکی خەڵکی دەوروبەری موسڵە, و لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕدایە لە نەخۆشخانەو چارەسەر وەردەگرێت.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، باسی لەوەشکردووە, ئەو هاووڵاتییە خەڵکی قەزای بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوایە و تەمەنی 27 ساڵە، دوای بوونی نیشانەکانی تای خوێنبەربوون، ڕووی لە شاری هەولێر کردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری, دوای پشکنینەکانیش بۆیان دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوینبەربوونە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP