سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی (ی.ن.ک)، هەڵوێستی
حیزبەکەی لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدادانی پەکەکەوە رایگەیاند و وتی یەکێتی
لە دێر زەمانەوە بۆچوونی وابووە کێشەی سیاسی بە شەڕ چارەسەر ناکرێت و بژاردەی شەڕی
پێ باش نەبووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە راگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاشکرا چەند جارێک پشتیوانی لە بژاردەی
ئاشتی و چارەسەری کێشەکان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مام جەلال لەسەرەتای نەوەدەکاندا
هەوڵیدا پەیوەندی لەنێوان تورگوت ئۆزال و پەکەکە درووست بکات، پاش 33 ساڵ ئێستا
لایەنەکان گەیشتوونەتە بۆچوونی مام جەلال بۆ هەڵبژاردنی ئاشتی بۆ چارەسەری کێشەکان.
وتەبێژەکەی یەکێتی وتیشی لەو بڕوایەداین هۆکاری
سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندیی بە پرسی پەکەکەوە هەبووە.
دەشڵێت، چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەی،
دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد و تورک رێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی برایەتیی کورد و تورک
هاوشێوەی پێشوو بەردەوام بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP