کەشناسی هەرێم: خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان
14:47 - 2025-05-12

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران و بروسکە و تۆز و خۆڵ زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە، سبەینێش پلەی گەرما پێنج پلە نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەەبێت لەگەڵ کەمێک تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.
راشیگەیاند، پلەی گەرما دوو تــا چوار پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بونی تاوەباران و بروسکەی پچڕ پچڕ لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و لە ناوچە سنورییەکان کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و لەناوچەکانی باشوری هەرێم تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە.
هاوکات، پلەی گەرما، بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تــا پێنج پلە نزم دەبێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP