لەدوای روخانی رژێمی ئەسەدەوە 400 هەزار ئاوارە بۆ سوریا گەڕاونەتەوە

جیهان
14:16 - 2025-06-10

بە وتەی بەرپرسانی سووریا لەدوای روخانی رژێمی ئەسەدەوە، سەدان هەزار ئاوارە بۆ وڵاتەکەیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

مازن عەلوش بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دەستەی دامەزراوە وشکانی و دەریاییەکانی سوریا رایگەیاند، لەیەکەم هەفتەی ئەم مانگەدا 25 هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوەشکرد مانگی رابردوو، 90 هەزار ئاوارە لەرێگەی دەروازە سنورییەکانەوە گەڕاونەتەوە سوریا.

وتیشی كۆی ئەو ئاوارانەی لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە، لە دەروازە سنورییەكانەوە بۆ سوریا گەڕاونەتەوە، 400 هەزار كەسی تێپەڕاندوە و زۆرینەیان ئاوارەکانی وڵاتانی توركیا و لوبنان و عێراق و ئوردن بوون.

باسی لەوەشكرد، بەئامانجی زامنكردنی گەڕانەوەی پارێزراو و ڕێكخراویی ئاوارەكان، رێکخستنەوەی دەروازە وشكانی و دەریاییەكانی سوریا لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP