به‌شێك له وڵاتان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی به‌خشینی
چه‌ند جۆره خه‌ڵاتێك هانی هاوڵاتییه‌كانیان بده‌ن پێكوته وه‌ربگرن، له كاتێكدا
زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌وڵدان پێكوته‌ی
دژه‌كۆرۆنای پێویست بۆ هاوڵاتییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی ده‌به‌خشرێن چه‌ند جۆرێكن وه‌ك:
گه‌شتی بێ سنوور
دۆخی ته‌ندروستی له ئوستوڕاڵیا و مه‌ترسییه‌كانی
كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی پێكوته‌ی ئاسترازینیكا، دوودڵی له‌نێو هاوڵاتیان
دروستكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئوستوڕاڵی "كوانتاس"
چه‌ند خه‌ڵاتێكی راگه‌یاند تا هاوڵاتیان پێكوته وه‌ربگرن و به‌رگری كۆمه‌ڵگه
دروست بێت كه له ئێستادا نزیكه‌ی سه‌دا دووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆمپانیاكه ده‌ست
به كاره‌كانی بكاته‌وه.
ئالان جویس سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی
ئوستوڕاڵی "كوانتاس" بۆ میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند
كه 10 خه‌ڵاتی گرانبه‌ها ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن
به‌جۆرێك لانی كه‌م هه‌ر هه‌رێمێك خه‌ڵاتێكی به‌ربكه‌وێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خه‌ڵاته‌كه بریتییه
له گه‌شتی بێ سنووری خێزانێكی چوار كه‌سی بۆ هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت و بۆ ماوه‌ی
ساڵێكی ته‌واو له‌ڕێی فڕۆكه‌كانی كۆمپانیای كونتاس و جێت ستار.
وتیشی: "ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانمان ده‌ده‌ین
تا هاوڵاتیان پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرن و به‌رگری كۆمه‌ڵگه دروست بێت و ژیان
ئاسایی بێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "خه‌ڵاته‌كه ئه‌و كه‌سانه
ده‌گرێته‌وه كه پێشتر پێكوته‌یان وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه
تا كۆتایی ئه‌مساڵی 2021 پێكوته وه‌رده‌گرن".
شوقه‌ی نیشته‌جێبوون
له هۆنگ كۆنگ بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی
كه‌رتی زه‌وی و خانووبه‌ره شوقه‌یه‌كی گرانبه‌هایان وه‌ك خه‌ڵات دیاریكردووه
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و به‌شێوه‌ی تیروپشك شوقه‌كه
دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌های شوقه‌كه 10.8 ملیۆن دۆلاری هۆنگ كۆنگییه
كه 1.4 ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ تیروپشكه‌كه ئاماده‌ده‌بێت و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه
ده‌گرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له هۆنگ كۆنگ نیشته‌جێن.
هۆنگ كۆنگ یه‌كێكه له‌و شوێنه كه‌مانه‌ی جیهان
كه پێكوته‌ی زیاد له پێویستی بۆ كوتانی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ژماره‌یان 7.5
ملیۆن كه‌سه، به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام نه‌بوونی متمانه به حكومه‌ت وایكردووه
هاوڵاتیان ئاماده‌نه‌بن پێكوته وه‌ربگرن.
ماریگوانا به خۆڕایی
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر
كه‌سێك پێكوته وه‌ربگرێت به‌خۆڕایی كێكی دۆنات و بلیتی ئاماده‌بوون له یارییه‌كانی
پیسپۆڵ و كڕینی شتوومه‌كی پێده‌درێت.
ته‌نانه‌ت له ویلایه‌تی نیویۆرك وه‌رگرتنی پێكوته‌كانی
فاكزیفریا، كۆفیدشیلد، كۆرمیناتی و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن بوونه‌ته رێگایه‌ك بۆ ده‌ستخستنی
حه‌شیشه.
له گۆڕه‌كانی یونیۆن سكوێر له مانهاتن هه‌ر
كه‌سێك به‌ڵگه‌ی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا بخاته‌ڕوو ده‌توانێت جگه‌ره‌یه‌كی
ماریگوانا به‌ده‌ست بێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌می ژه‌می پێكوته‌كه‌ش بێت.
خواردنه‌وه به خۆڕایی
وڵاتی ئیسرائیل به‌رزترین رێژه‌ی كوتانی به
پێكوته‌ی كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركردووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه
كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، نیگه‌رانبوون له‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه
له‌ده‌ست بده‌ن به‌تایبه‌ت كه زۆربه‌ی یانه شه‌وانه‌كان و یانه وه‌رزشییه‌كان
و چێشتخانه‌كان ته‌نها به رووی ئه‌و كه‌سانه‌دا كرانه‌وه كه پێكوته‌یان وه‌رگرتووه.
كاتێكی پێشووتری ئه‌مساڵ له شاری ته‌ل ئه‌بیبی
پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا كه یانه شه‌وانه‌كان خواردنه‌وه به خۆڕایی پێشكه‌شی
ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه پێكوته‌كه وه‌رده‌گرن و ئه‌و كه‌سانه‌شی خواردنه‌وه
كهولییه‌كان ناخۆنه‌وه، قاوه و قاپێك شیرینییان پێده‌درێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP