وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم: ته‌نێك گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ 475 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت

ئابوری
10:45 - 2021-06-06


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان ئه‌نجامدراوه‌، نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌لایه‌ن عیراق، له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌رێم له‌ نووسراوێكدا ده‌ڵێت: "ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره‌ (3750) له‌ ڕێكه‌وتی 2021/6/6 ده‌رچووه‌، به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیا و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ئه‌م ساڵ دیاریكراوه‌".

به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ 475 هه‌زار دینار و یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله‌ دوو به‌ 400 هه‌زار دینار و یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله‌ سێ به‌ 325 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ 2021/6/8 ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران ده‌كرێت و تا 2021/7/22 به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP