بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوەو زیاتر لە 276 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ بڕی 276 ملیۆن و 568 هەزار و 264 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 264 ملیۆن و 748 هەزار و 264 دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیەو تەنها 11 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP