نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

ئابوری
10:14 - 2024-05-15

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و نەوتی برێنت و تەکساسی ئەمریکا بەرزبوونەوە 
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 34 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری بەربوونەوەی نرخی نەوتیش بۆ ئەو ئاگرە گەورەی ناوچەی ( فۆرت ماک مێری)، کەنەدا دەگەڕێتەوە، چونکە لە ناوچەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە نزیکە و مەترسی بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت درووستکردووە.  



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP