وەزیری نەوتی عێراق بەمنزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکات

ئابوری
12:09 - 2024-09-01

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند، بەمنزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکات و بەنیازن وەبەرهێنان لە 10 پێگەی پشكنراوی غازیی بكەن و گەڕێكی نوێی مۆڵەتپێدان بخه‌نه‌ بەردەم كۆمپانیا ئەمریكییەكان .
راشیگه‌یاند‌، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ ئەوەیە ئەو پرسە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان بخاتەڕو، کە لەكۆتایی ئەمساڵیشدا، پڕۆژەیەكی غازی نوێ‌ لە كێڵگەی فەیحای نەوتی دەكەوێتە كار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "خولی پێنجەم و شەشەم تەواوکەری مۆڵەتی 29 بلۆک و کێڵگەکەیە و گرێبەستی 14 بلۆکیان هەڵوەشێنرایەوە و لەنێویاندا نزیکەی 10 بلۆکی غازی هەیە کە کۆمپانیاکان پێشکەشیان نەکردوە و ئێمە خەریکین لە خولی نوێی مۆڵەتدا رایبگەیەنین".
باسی له‌وه‌شكردوه‌، وەزارەتی نەوت بەنیازە بەمنزیکانە دەرفەتی وەبەرهێنانی غاز بخاتە بەردەم کۆمپانیا تایبەتمەندەکان، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەمریکا دەکەین، بەو پێیەی پلانمان هەیە بیخەینە بەردەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییە ئەمریکییەکان".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP