سەرۆکى دەروازە سنورییەکانى عیراق: باجمان خستەسەر کاڵاکانى هەرێمى کوردستان و زیاتر لە پێنج ملیار داهاتمان بەدەست هێنا

ئابوری
09:33 - 2025-07-10

 

دوای ئەوەی بۆ چەندین مانگە چاودێریان خستووەتەسەر دەروازەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، داهاتی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق زیاتر بووە لە پێنج ملیار دینار بۆ ئەو باجە گومرگییانەی خستوویانە سەر كاڵا و كەلوپەلەكانی هەرێم.
لیوا عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق دەڵێت “زیاتر لە پێنچ ملیار دینار داهات بەدەستهاتووە لەو باجانەی خراوەتە سەر ئەو كاڵاو و كەلوپەلانەی لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە دێن و بە هەردوو خاڵی پشكنینی سەد و باوە مەحمودا تێپەڕدەبن، بە پشتبەستن بە بنەمای دادپەروەری لە کۆکردنەوەی باجی گومرگی بەپێی ئەو نرخانەی لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە”.
پێشوتر دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی كوردستان چەندین تۆمەتی گەندەڵییان خستەپاڵ یەكتری، دواجار رێكەوتن بە هاوبەشی چاودێری خاڵەكانی پشكنینی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بكەن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP