تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە
كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كاریگەری
لەسەر سێ كۆمپانیای ئەمریكی هەبووە كە ئەوەش جێگای قبوڵكردن نییە.
وتیشی: زۆر گرنگە هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم و
كۆمپانیاكانی نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەپەلە كاربكەن بۆ دەستپێكردنەوەی
هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد: راگرتنی نەوت تەنیا رێگر بووە
لە گەشەی ئابوری عیراق و بەرژەوەندی كۆمپانیا ئەمریكییەكان، ئەوە جگە لەوەی كە
بووە بە هۆكارێك بۆ زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا، پێویستە بە زووترین
كات ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.
جەختیشیكردەوە: بۆری بەندەری جەیهانى تورکیا
رێگەیەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەكان، ئەمەش سودی بۆ ئابووری
عیراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها كۆمپانیا ئەمریكیەكانیش هەیە، بۆیە
دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەرژەوەندی ئەمریكا و هەرێم و عیراق و
ناوچەكەشدایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP