بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات: ئەگەر هەرێم شاندێکی باڵا بنێرێتە بەغدا کێشەی موچە چارەسەر دەبێت، دەشڵێت: چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم پابەندی سەرجەم بەندەکانی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وهزارهتی دارایی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند:" بە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیەكانی عێراق دڵتان ناخۆش نەبێت، كە داوای پابەندبونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەكات."
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق روونیكردهوه كه:" ههردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵی خوێندنهوهی جیاواز بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەكهن، ئەوەش بووهته هۆی كێشەكە، بەڵام ئهوه بەواتای ئەوە نیە كە مووچە ئیتر نایهت، ئەو كێشەیە لایەنی سیاسی و هونەریشی هەیە.
د. فازڵ نەبی پێشیوایه:" دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل، كاریگەری وڵاتانی دراوسێ لەسەر عێراق كەمتر دەبێتەوە و بەچوونی وهفدێكی باڵای سیاسی و هونەری بۆ بەغدا كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، چونكە بەشێكی كێشەكە سیاسییەو لەڕێگەی وهفدێكی باڵای سیاسیەوە چارەسەر دەبێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP