وەزارەتی دارایی هەرێم: بانکەکان خەرجییەکانیان بۆ 2 مانگ رابگرن

ئابوری
17:56 - 2025-06-24


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانکەکان رادەسپێرێت کە بەهەموو شێوەیەک خەرجییەکانیان بۆ ماوەی 2 مانگ رابگرن.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە  رۆژی 23ی6ی2025 بە ژمارە 374 دەرچووە، ئاڕاستەی بانکەکانی هەرێم کراوە، کە تێیدا هاتووە:" بڕیار درا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ لە رۆژی 24ی6ی2025".

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری راگرتنی خەرجییەکان بۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارە داراییە دەگەڕێتەوە کە هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP