پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییش رایدەگەیەنێت:" تا ئێستا زیاتر لە 147 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانیدا هاتووە:" لە سەرەتای وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمەوە تاوەکو ئێستا، 38 هەزار و حەوت تۆن و 485 کیلۆ گەنمی جوتیارانی هەولێر و 59 هەزار و 526 تۆن و 10 کیلۆ گەنمی جوتیارانی سلێمانی وەرگیراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە سنووری دهۆک 49 هەزار و 714 تۆن و 480 کیلۆ گەنمی جوتیارانی دهۆک وەرگیراوە و پرۆسەکەش بەردەوامیی هەیە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP