وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی ئاماری كۆتایی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی له مانگی رابردوودا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه،"داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاتر له‌شه‌ش ملیار دۆلار بووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "به‌پێی ئاماری كۆتایی كه له‌لایه‌ن (سۆمۆ) وه ده‌رچووه، بڕ‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو (101) ملیۆن و (630) هه‌زار و (925) به‌رمیل بووه".
روونیشیكرده‌وه: "داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ماوه‌ی مانگی ئایاردا "بڕ‌ی (6) ملیار و (361) ملیۆن و (636) هه‌زار دۆلار بووه، هه‌روه‌ها كۆی بڕ‌ی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو بۆ مانگی ئایار له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕ‌است و باشووری عیراق بڕ‌ی (100) ملیۆن و (365) هه‌زار و (335) به‌رمیل بووه، هاوكات هه‌نارده‌كردن له كێڵگه‌ی گه‌یاره (955) هه‌زار و (684) به‌رمیل بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕ‌ی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت بۆ ئوردن گه‌یشتووه‌ته (309) هه‌زار و (906) به‌رمیل."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP