هه‌رچه‌نده دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 40 رۆژی تێپه‌ڕ‌اندووه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه له‌به‌غداوه نییه، مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕ‌ێی بڕ‌یاره سالارییه‌كه‌ی دادگای فیدراڵین، چونكه پسپۆڕ‌ێكی یاسایی ده‌ڵێت: "پێش ده‌ستكاركێشانه‌وه‌یان دادوه‌ره‌كانی دادگاكه بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر بڕ‌یاری راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی دادگاكه كردوه و له‌ئێستادا بڕ‌یار لای سه‌رۆكی دادگای فیدراڵییه".
رۆژی 13ی5ی2025، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مووچه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام له‌و واده‌یه‌وه هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆ 24ی6ی2025 كه زیاتر له 40 رۆژ ده‌كات، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كردووه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانیش زیاتر له 15 رۆژ دواكه‌وت.
وه‌زیری دارایی عیراق بڕ‌یاریداوه چیتر مووچه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه كه پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی سێ ساڵی رابردوو، كه له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سندكراوه بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 ته‌واوبووه، لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش ده‌ڵێن، "ئه‌و نوسراوه‌ی دارایی عیراق ناده‌ستورییه"، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕ‌وان بوون دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵای مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه دادگاكه تۆماریان كردبوو، بڕ‌یارێكی سالاری ده‌بكات، به‌مه‌ش كۆتایی به راگرتنی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه بهێنرێت، به‌ڵام رۆژی 16ی6ی2025 نۆ ئه‌ندامی دادگاكه كه له‌شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ره‌كی سێ ئه‌ندامی یه‌گ پێكهاتبوون به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگاكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد.
پێویست ناكات جارێكی دیكه دادگای فیدراڵی كۆببێته‌وه
پێشتریش له‌باره‌ی بڕ‌یاری سالاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش، پسپۆڕ‌ێكی یاسایی به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "سه‌رجه‌م دادوه‌رانی دادگای فیدڕ‌اڵی راوبۆچوونی خۆیان به سه‌رۆكی دادگاكه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕ‌یاری سالاری ده‌ربچێت، بۆیه پێویست ناكات دادگاكه جارێكی دیكه كۆببێته‌وه و دادبینی بكات، چونكه سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان به نوسین راوبۆچوونی خۆیان داوه‌ته سه‌رۆكی دادگا، بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی دادگاكه‌ش فه‌رمانه‌كه ده‌ربكات".
ئه‌و پسپۆڕ‌ه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبو: "بۆ پرسی په‌یوه‌ست به‌مووچه‌ی هه‌رێم تۆپه‌كه له‌مه‌یدانی سه‌رۆكی دادگاكه‌دایه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی دادگاكه‌ش ده‌ستكاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكردوه".
بڕیاریشه سبه‌ینێ چوار شه‌ممه 25ی6ی2025، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كردن ده‌بێت له‌باره‌ی كێشه‌كانی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام دیارنییه له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا چ بڕیارێك له‌سه‌ر مووچه ده‌درێت".
هه‌رچه‌نده له‌سۆشیال میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕ‌یار له‌خه‌رجكردنی مووچه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ ده‌دات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌نگۆیه پشپڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه :"بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه په‌یوه‌ندی كردووه به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام بێ ئاگایی خۆیان له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی مووچه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ راگه‌یاندووه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بانكه‌كانی راسپاردووه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌رجییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ رابگرن، به‌ڵام روون نییه كه ئامانج له‌راگرتنی خه‌رجییه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاره یاخود ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه، وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، كه رۆژی 23ی6ی2025 به ژماره 374 ده‌رچووه، ئاڕ‌استه‌ی بانكه‌كانی هه‌رێم كراوه، كه تێیدا هاتووه:" بڕ‌یاردرا به‌راگرتنی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له رۆژی 24ی6ی2025".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،" هۆكاری راگرتنی خه‌رجییه‌كان بۆ ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره داراییه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP