ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی حوزەیراندا، شەش ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا لە خشتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “عێراق لە ماوەی مانگی حوزەیراندا، شەش ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ ئەمریکا هەناردەکردووە، لەکاتێکدا لە مانگی ئایاردا، پێنج ملیۆن و 548 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەکردووە”.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، “عێراق لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا، بە تێکڕای 213 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی دووەمدا بە تێکڕا 183 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە هەفتەی سێیەمدا بە تێکڕای 212 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە هەفتەی چوارەمیشدا، بە تێکڕا 164 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا، هەناردەکردووە”.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا دەشڵێت، کەنەدا لە ریزبەندیی یەکەمی هەناردەکارانی نەوتە بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی رابردوودا، دوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی مەکسیک، سعودیە، بەرازیل، نەیجیریا و عێراق، لە ریزبەندیی دووەم تاوەکو شەشەم دێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP