تەندروستی گەرمیان: دوو توشبووی کۆلێرا تۆماركرا

کوردستان
17:47 - 2024-09-01

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان کە دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لەسنورەکە تۆمارکراوەو داواده‌كات لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌: له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان دوو حاڵه‌تی كۆلێرا تۆماركراوه‌، كه‌ یەکێکیان لەقەزای کەلارەو ئەوەی دیكه‌یان لەقەزای کفری بــووە .
تەندروستی گەرمیان داوا لەهاوڵاتییان ده‌كات کە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بکەن، لەوانەش، ڕاگرتنی پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لەخواردنی سەوزەو میوەو باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خـۆدوورگرتن لەخواردنی دەرەوەو سەردانە پۆشراو.
هەر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داواكراوه‌ كه‌ لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP