پەیام و پیرۆزباییەکان بەبۆنەی سیانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک

کوردستان
21:13 - 2024-09-01

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ بۆ كەناڵی كەركوك

 بەڕێزان لە دەزگای میدیایی کەرکوک و کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک 

‎لە یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵە ئازیزەكەتاندا، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

‎بەڕێزان 
‎دۆخی نوێی كەركوك و گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی ئەمدواییە وادەخوازێت بە سیاسەت و ستراتیژێكی نوێوە كاربكەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیاندا بێت. هەروەها سەكۆیەكی كاریگەربن بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كەركوك و ئامانجتان گەشەپێدانی كەركوكی خۆشەویستمان بێت و كەناڵەكەتان رەنگدانەوەی داواكارییەكانی هاوڵاتییان بێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پەیامى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ کەناڵی کەرکوک : ئێوە پردی پەیوەندی دۆستانەی سەرجەم پێکهاتەکانبوون

لەسیانزەیەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كەركوكدا  پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرپەرشتیار  و بەرێوەبەر و سەرجەم كادران و كارمەندانی  كەناڵی پێکەوە ژیان  دەكەین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین .

كەناڵی ئاسمانی كەركوك لەماوەی ساڵانی كاركردنیدا  توانیویەتی پیشەییانە  بەرنامە و بڕگەكانی بکاتە پردی  پەیوەندی  دۆستانەی پێکهاتەکان و سەرەنجام ئەم خەڵاتە ناوازەی سەرۆک مام جەلال بۆ کەرکوک  دەنگ و رەنگی  گشتیان بێت 

هیوادارین لەم هەلومەرجەی  گەشانەوەی سیاسیی و ئیداری شارەکە  و نوێبوونەوەی  كەناڵەکەش ئاراستەی كاركردنی  زیاتر گەشە پێبدات و تواناکانی   باشتر بخاتەگەڕ  بۆ  خزمەتكردنی زیاتری پڕەنسیبی چەپکە گوڵەکە و پێکەوە ژیان. 
دووبارە پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پەیامى هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا: دەزگای میدیای کەرکوک دیاریەکی بەنرخی  سەرۆک ما م جەلالە بۆهەموو کەرکوکیەکان 

هەڤاڵان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک 
میدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک 

یادی سیانزە ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک و پێشکەوتنە بەردەوامەکانی لە کایەی میدیا و گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروستی  یەکێتیانە و کوردانە، لە ئێوەی ئازیز پیرۆز و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەرجەم کارمەند و میدیاکاران پیرۆز بێت، هیوادارم لە ساڵیادی نوێی ئەرک و کاری میدیاییتان شێلگیرانە لەسەر هەمان فەرهەنگ و سیاسەت بەردەوام بن و لە گەشەکردن نەوەستن. 

دەزگای میدیایی کەرکوک، بەرهەم و دیاریەکی  سەرۆک مام جەلالە  بۆ هەموو کەرکوکیەکان و ئێمەش وەک هەمیشە پشتیوانی مانەوە و بەردەوامی و پێشخستنتان دەکەین و لە پشتیوانیتان بەردەوام دەبین. 

ڕەفعەت عەبدوڵڵا

 

شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە کەناڵی ئاسمانی کەرکووک دەکات

بەڕێزان: لێپرسراو و بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک

سیانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک لە ئێوەو سەرجەم کارمەندان و میدیاکارانی کەناڵەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم سەرکەوتوو بن و لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن.

کەناڵی ئاسمانی کەرکووک دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، لە ماوەکانی رابردوودا توانیویەتی ببێتە دەنگی هەق و راستگۆیانەی خەڵکی ئەم ناوچەیەو بەزمانە جیاوازەکان خزمەت بکات، ئومێد دەکەم لە داهاتوودا بتوانن خزمەتی زیاتر بکەن و پردی گەیاندنی سەرجەم داواکارییەکان بن.

دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەمووتان دەکەم و ئومێدی پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسول

 

پەیامى د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی

بەبۆنەی 13 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی كەركوك

بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی كەركوك بەبۆنەی سیانزەهەمین ساڵی دامەزراندنی کەناڵەکەتانەوه پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین.
بەر لە سیانزه ساڵ له روانگەی پێویستی بەڕیز سەرۆك مام جەلال بڕیاری لەسەر دامەزراندنی کەناڵی كەركوك دا.
بۆئەوەی وێڕای دەنگ و رەنگی کورد، ببێته دەنگ و رەنگی تەواوی پێکهاتەکانی شارەکه.
له ماوەی 13 ساڵی رابردوو ، کەناڵی ئاسمانی كەركوك به كردار ئەوەی سەلماند لەسەر سیاسەتی جەنابی سەرۆك مام جەلال له خزمەت کورد و تەواوی پیكهاتەكان بووه و سەکۆیەکیش بووه بۆ گوتاری برایەتی و پێکەوەژیان.


هەر سەر بەرز و سەرفراز بن

د. یوسف گۆران

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی

 

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەبۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک

 
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار، و بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کەرکوک، میدیاکار و رۆژنامەنووس و کارمەندانیی ئازیز
سڵاوێکی گەرم..!
بەبۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و میدیاکار و رۆژنامەنووس و تەواوی کارمەندانیی ئازیزی ئەو کەناڵە دەکەم.
دەزگای میدیایی کەرکوک، لە ماوەی کاریی میدیاییدا، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە قوڵکردنەوەی گیانیی پێکەوە ژیان و بەرجەستەکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی، هەروەک مینبەرێکیش بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانیی کەرکوک و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان بەبێ جیاوازیی.
ئەڵبەتە ئەو سیاسەتەیش لە بەر رۆشنایی راسپاردە و ئامۆژگارییەکانی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال)دا بەدیی هاتووە کە تیایدا جەختی لە سیاسەتی چەپکە گوڵەکە دەکردەوە کە دەبێت دەنگ و رەنگی هەموو پێکهاتەکان بێت، وەشاندنی پەخشەکانیشی بە چوار زمان دەرخەریی ئەو راستییەیە.
بەڕێزان.. دەزگای میدیایی کەرکوک دیاریی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) و لەسەر راسپاردە و پێشنیازیی جەنابیان هاتووەتە دامەزراندن، لەم سۆنگەیەوە دەبێت هەموومان دەست بەو دیارییە بە نرخەی رەوانشاد سەرۆک مام جەلالەوە بگرین کە پێشکەشی کەرکوکییەکانیی کردووە. هەر لەو رووەوە ئەمساڵ لە یادی دامەزراندنیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بینای نوێی دەزگای میدیایی کەرکوک کرایەوە، ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی بەرەوپێشبردنیی ئەو دەزگایە لە رووی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.
لەو سۆنگەیەوە بە ئەرکی هەموو لایەکی دەزانین کە بەشدار بێت لەسەرخستن و پەرەپێدانیی ئەم دەزگا میدیاییە، تاوەکو لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم و خواست و داواکارییەکانی هاووڵاتییانیی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هەنگاو بنێ، و ببێتە دەنگ و رەنگی هەمیشەییان.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەم و هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پەیامى عیماد ئەحمەد : هەر بژین بۆ خزمەتکردنی کەرکوکی ،شا دەماری دڵان و قودسی کوردستان
هەفاڵانی بەرێوبەر و کادر و کارمەندانی  تەلەفزیونی کەرکوکی خۆشەویست

دوای سڵاو...

پر بە دڵ پیرۆزبای یادی بەنرخی تەلەفزیونە نازدار و پر بەهاکەتان دەکەین...
هەر بژین بۆ خزمەتکردنی کەرکوکی ،شا دەماری دڵان و قودسی کوردستان...
هیوادارین جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک بەن بە گشت پێکهاتەکانیەوە بە مەش روحی مام جەلال و گشت شەهیدانی کوردستان  شاد دەکەن...

ئیتر هەر شاد و سەرکەوتوو بن

عیماد ئەحمەد
٢/٩/٢٠٢٤

 

پەیامی پیرۆزبایی لطيف نێروەیی

 

هەڤاڵ عیماد ناسیح لێپرسراوی دەزگای میدیایی کەرکوک .

 

هەڤاڵ سۆران داودی بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک .

 

هەڤاڵان کادیرو رۆژنامەوان و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک.

 

لە ١٣ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی زێڕینی کەرکوکیەکان و شاشەی سەنگینی کەرکوک، پیرۆزبایی دامەزراندنی کەناڵەکەتان لێدەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و گەشانەوەی هەمیشەییتان بۆ دەکەین.

 

دەزگای میدیایی کەرکوک و کەناڵ و بەشە جیاوازەکانی، دیاریی و بەخششێکی سەرۆک مام جەلال بوو بۆ کەرکوکییەکان، تا لە ڕێگەی روماڵی بە سەنگی کەناڵەکەتانەوە نوێنەرایەتی زمان و فەرهەنگی هەموو پێکهاتەکان بکات و ببێت بەسەرچاوەی قوڵکردنەوەی بەهای بەیەکەوە ژیان و ئاشتی و ئارامی هەمیشەیی، هەروەک سەکۆیەک بێت بۆ کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی شارەکە، کە ڕاستیەکەشی لەبەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە سەرکەووتوو بوون و متمانەی کەرکوکیەکانتان بەدەست هێناوە. 

ئێمە لە بۆردی ڕاگەیاندن، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە لە رۆنامەوانان و کادران و کارمەندانی کەناڵەکە، هیوادارین لە ساڵی نوێی کارکردنتان لەسەر هەمان ڕێباز و فەرهەنگ بەردەوام بن و درێژە بەکاروان و فەرهەنگی سەرۆک مام جەلال بدەن، کە شاشە زێڕینەکەتان بکەن بە شاشەی هەموو ناوچە دابڕێندراوەکان.

 

      لطيف نێروەیی

 لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی 

 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١/٩/٢٠٢٤

 

 

 

 

رێبوار ته‌ها پارێزگاری كەركوك لە ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک كردو جه‌ختی كرده‌وه‌:

كاری له‌ پێشینه‌مان پێکەوەژیان و پاراستنی جوانی کەرکوکە كه‌ مامی گەورەمان (مام جەلال) له‌ خه‌می دا بوو
به‌ڕێز ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پیرۆزبایی لە
کەناڵی ئاسمانی کەرکوک كرد لە ساڵیادی دامەزراندنی دا...
لە پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاردا بە بۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک به‌ڕێزیان وتی:
بۆ به‌ڕێز عیماد ناسح سەرپەرشتیاری دەزگای ڕاگەیاندنی کەرکوک و به‌ڕێز سۆران داودی بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک .. لەگەڵ ئێوەدا ئەم بۆنە خۆشەویستە پیرۆز دەکەین ، دوای ١٣ ساڵ لە درێژە دان به‌ دیاری سەرۆک کۆمار کۆچکردوو مام جەلال و په‌رۆشی ئەو بۆ هەبوونی سەکۆیەک بۆ پێکەوەژیان و برایەتی و هاوبەشی بە بەشداری ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و ڕۆشنبیران لە پێناو کەرکوک و پێکهاتە ئازیزەکانیدا..
به‌ڕێزیان وتیشی: كاری له‌ پێشینه‌مان بریتی یه‌ لە بنیاتنانی بناغەیەکی تۆکمە و پته‌و بۆ پێکەوەژیان، هەنگاونان بەرەو ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاوڵاتیانی کەرکوک، هەروەها بڵاوکردنەوەی کلتوری پێکەوەژیان و پشتیوانی متمانە لەنێوان پێکهاتەکانی ئەمڕۆدا، ئەو کەناڵەی کە بە زمانەکانی کەرکوک پەخش دەکات بووەتە یەکێک لەو سه‌كۆیانەی کە ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کەرکوکە
جەختیشکردنەوە لەسەر پەرۆشی ئیدارە بۆ پاڵپشتی کردنی ڕۆژنامەنووسان لە سەرجەم دام ودەزگا عەرەبی و کورد و تورکمان و سریانیەکان و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بە هاوکاری سەندیگه‌ی ڕۆژنامەنووسان و دڵنیابوون لە پێدانی هەموو كارئاسانییەک..
پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندن
و هەموو ساڵێک کەناڵی ئاسمانی کەرکوک
و ڕۆژنامەنوسان
لە پارێزگاکەمان شاد و سه‌رفراز بن.

 

پەیامى رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی (2)ی رێکخستنی کەرکوكی (ی.ن.ك)

بەبۆنەی ‏‎ (13)مین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوکەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کادر و کارمەندانی دەزگاکە دەكەم.

دەزگای میدیای کەرکوک، دەنگ و ڕەنگی ئاشتی و پێکەوە ژیانە و دیارییەکی دیکەی (ی.ن.ک) و دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ کەرکوکیەکان کە ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال، پێشکەشی سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکوکی کرد.

میدیایی کەرکوک، کەناڵێکی پیشەییانە و  بەرپرسیار و نشتیمانی بووە لەگەیاندنی دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراق بە گشتی، و کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت و پردی نێوان دەسەڵات و ھاوڵاتیان بووە.

ئومێدەوارم لە داھاتووشدا، لەسەر ھەمان رێچکە و بەرنامە درێژە بەکارەکانیان بدەن و ئێمەش وەک ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانیان دەبین.

‏‎دووبارە (13)مین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک پیرۆزبێت.

‏‎ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود
‏‎لێپرسراوی مەڵبەندی (2)ی رێکخستنی کەرکوكی (ی.ن.ك)

 

 

 

 

ئاراس محەمەد ئاغا ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پیرۆز دەکات

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندێ رێکخستنی (٧)ی نەینەوا ، په‌یامێکی پیروزبایی ئاراسته‌ى سەرپەرشتیار و بەرێوبەر و ستافی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك دەکات، ئەمە‌ دەقەکەیەتی‌ : 

(١٣) ‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك لە بەرێوبەر و ستاف و خه‌لكی پارێزگای كه‌ركوكی خۆشەویست و كوردستان پیروزدكه‌ین، هیوادارین هه‌میشە‌ سه‌ركه‌وتووبن لەکاری پیشەیی خۆتان.

كه‌ناڵی كه‌ركوك، كه‌نالێکە بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاینە جیاوازەکان لە پارێزگای كه‌ركوك دەکات، هه‌موو ره‌نگێك بەخۆوە‌ دەگریت، یەکێتی ئەم‌ كه‌ناڵەی‌ دامه‌زراندوە‌ بۆ ئەوەی ببیته‌ مینبه‌رێك بو داكوكى كردن لە خه‌لكی كه‌ركووك و کەرکوکیەکان، وناوچە جێناکۆکەکان  ،لەماوەی (١٣) ساڵی رابردوو ھەمیشە کارەکانیان بە پیشەیی ئەنجامدایە .

کەناڵی کەرکوك پارێزگای نەینەوا بە قەزا و ناحیەکانی تا دەگاتە شەنگال و مەخموری پشتگویی نەخستوو لە گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاریەکانی بەھەموو پێکھاتە وئاینی پارێزگاکەی رۆماڵکردوە بەبێ جیاوازی، ئەمەش جێگای سەربەرزی و شانازی ئێمە مانانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە دەڤەرەکە ، وەك ھەمیشە پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ ھەر کارێکی ئەم کەناڵە جوانە دووپاتدەکەینەوە.
 
دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەکەین بەھیوای کاری باشتر و جوانتر بەرەو پێشەوە ھەنگاوبنێن

 

 

پەیامى مەکەتەبی ڕیکخستن :دەزگای میدیای کەرکوک توانیویەتی رەسەنایەتی خۆی لەدەست نەدات وبەبێ جیاوازی دەنگ ورەنگی هەموو کەرکوکیەکان بێت 


هەڤاڵ عماد ناصح لێپرسراوی دەزگای میدیای کەرکوک

هەڤاڵ سۆران  داودی بەرێوبەری سەتەلایتی کەرکوک 
 


لەیادی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیای کەرکوکدا گەرمترین پر
پیرۆزبای ئەم یادە لەسەرپەرشتیارو بەرێوبەرو تەوای کادروکارمەندانی ئەم دەزگاسەنگینە دەکەین 
دەزگای میدیای کەرکوک یەکێکی ترلەشانازیە میدیاییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەلەسەرەتای دروستبونیەوە بەبێ جیاوازی  وەک کەناڵێکی هەموو کەرکوکیەکان کاردەکات  بۆتە کۆکەرەوەی هەموو نەتەوپتکهاتەکانی کەرکوک و دەنگ ورەنگی هەموویان تانیویەتی ئەرکە میدیایەکانی خۆی بەرەسەنایەتی بگەیەنێت وڕاستگۆو ببێتە جێگەی متمانەی هەموو کەرکوکیەکان لەگەیاندنی زانیارو هەواڵدا 
ئومید دەکەین ئەم دەزگا هەمەرەنگە بەردەوام بێت بەبەرنامەی هەمەرەنگ وخزموتکردن میدیای کوردی مانەوەی بەرەسەنایەتی وسەنگینی خۆی 

مەکتەبی ڕێکخستنی 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان

پەیامى فەهمی بورهان 

بەڕێز کاک سۆران داودی بەڕێوەبەری دەزگای میدیای کەرکوک
بەبۆنەی هەڵکردنی مۆمێکی نوێ لە تەمەنی سەتەلایتی کەرکوک و دەزگای میدیای کەرکوک پیرۆزبای گەرم  لە ئێوەو تەواوی کارمەندان و بینەرانتان ئەکەم، بێگومان ئەم دەزگا میدیاییە بە گیانی بەررزی کوردایەتی و بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتی زۆرەوە لە سەر ئەو بنەما گشتیەی کە مامی مەزن بڕوای پێ بوو بۆ پێکەوە ژیان دای ڕشتبوو کاردەکات. ڕاستگۆیی و بابەتی بوون لە کاتی گەیاندنی زانیار و هەواڵ و شڕۆڤەدا وای کردوە بینەرانتان بە متمانەوە زانیارێکانتان وەربگرێت، هیوادارم بۆ داهاتووی کارکردنتان بایەخی زیاتر بە پرسی کەرکوک و ناوچە کوردستانێکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بدەن و پرسی ماددەی ١٤٠ دەستور وەک بابەتێکی گرنگ کاری لەسەر بکەن، لە کۆتایدا بە ئومێدم گیانی پێکەوە ژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک و کۆی ناوچە کوردستانێکانی تر وەک هەمیشە بکەنە بنەما کاری میدیایتان و ڕوبەرەکانی ئاشتی و پێکەوە ژیان فراوانتر بکەن.
                                       فەهمی بورهان
   سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانێکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

 

سەرکەوت زەکی : سەتەلایتی کەرکوک سیاسەتی چەپکەگوڵەلەی سەرۆک مام جەلال پەیڕەودەکات 

لەیادی  سیانزەهەمین ساڵیادی سەتەلاتیت کەرکوکدا لەدڵەوە پیرۆزبای لەسەرپەرشتیاروبەرێوەبەرو تەواوی ستافی ئەم کەناڵەئازیزە دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم  سەتەلایتی کەرکوک کەناڵێکی هەمەرەنگی هەموو کەرکوکیەکانەبەبێ جیاواز، وتوانیویەتی  زۆر بەرپرسیارانە ئەرکە میدیاییە کەی خۆی جێبەجێبکات. ئەم کەناڵە بەسەنگینیەکەی خۆی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی سەرۆک مام جەلال پەیڕەوئەکات ، هەربۆیە لای هەموو کەرکوکیەکان جێگەی متمانەی هەموویانە بەدەنگ ورەنگی خۆیانی دەزانن  
شانازیەکی تری یەکێتی یەکەشمانە بۆیە هیوای سەرکەوتن وداهێنانی بەردەوامیان بۆدەخوازم 


سەرکەوت زەکی 
ئەندامی مەکتەبی سیاسی

 

رزگار حاجی حەمە : کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دیاری مامی رابەر و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕاوەکان

بەبۆنەی (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتانەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوەو سەرجەم کارمەندان و میدیاکارانی کەناڵەکە دەکەم، چی ئەوانەی لە ئێستادا دا خزمەت دەکەن و چی ئەوانەی پێشتر خزمەتیان کردووە. 
ئومێدوارم  وەک هەمیشە سەرکەوتوو بن و لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن. 
کەناڵی ئاسمانی کەرکوک کە دیاری مامی رابەر و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕاوەکان ، لە رابردوودا توانیویەتی ببێتە دەنگی رەوا و راستگۆیانەی خەڵک و بەزمانە جیاوازەکانی ناوچەکە خزمەت بکات، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانن بەردەوام بن لە ئەرکە پیرۆزەکەتان و پتر خزمەتی  کۆمەڵانی خەڵک و رێبازە پیرۆزەکەی مام بکەن.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

رزگار حاجی حەمە 
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

 

 

پیرۆزبایى ئاژانسی هەواڵی plus4, بەبۆنەى دامەزراندنى دەزگاى میدیایى کەرکوکەوە 

 

بۆ بەڕێز سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کەرکوک، 13ـــە ساڵەی خەباتی میدیاییتان پیرۆز.

کەرکوک تیڤی 13 ساڵە کەناڵی گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و پێکەوەژیانە و لەسێ قورسترین قۆناغدا لەروماڵکردن بەردەوام بوە.

هیوای بەردەوامی و بەرەوپیشچونی زیاتر.. لەگەڵ رێزدا

 

 

لێپرسراوی مەڵبەندی 12ـی رێکخستنی چەمچەماڵی ی.ن.ک بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەناڵی کەرکوک دەکات 

سەرکەوت حەسەن لێپرسراوی  مەڵبەندی 12ـی رێکخستنی چەمچەماڵ بەبۆنەی 13یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کەرکوک بروسکەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم کادر و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەین،

کەناڵی کەرکوک هەمیشە پێشەنگ بووە لەگەیاندنی هەواڵ و چالاکییەکانی سنورەکەمان و چالاکییەکانی مەڵبەند و ئۆرگانەکان، بۆتە دەنگ و ڕەنگی پێکەوە ژیان لێرەوە هیوای سەرکەوتن بۆ وەرزی نوێی کەناڵەکە دەخوازین ،
کەناڵی کەرکوک دیاری سەرۆک مام جەلالە بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکانە بۆیە ئەم کەناڵە توانیویەتی چەپکە گووڵەکەی یەکێتی بپارێزت.

سەرکەوت حەسەن
لێپرسراوی مەڵبەندی 12ـی رێکخستی چەمچەماڵی ی.ن.ک 2024/9/3

 

پەیامى هۆشیار هیجران ئاغا کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک :

 

بەڕێزان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک 

یادی ١٣  ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک، لە ئێوەی ئازیز پیرۆز و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەرجەم کارمەند و میدیاکاران پیرۆز بێت، هیوادارم لە ساڵیادی نوێی ئەرک و کاری میدیاییتان لەسەر هەمان ڕێباز و سیاسەت بەردەوام بێت و لە بەرەوپێش چون بەردەوام بن. 

کەناڵی كەرکوک، دیاری سەرۆک و رابەری کۆچکردوومان جەنابی مام جەلالە بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکوک، ئێوەش بەھەمان رۆحیەت و سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال، سەرەڕای ئاستەنگی و قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان، پیشەیانە کارتان کردووە و بەردوام بوونە لە خزمەتکردنی بینەرانی سەرجەم پێکھاتە جیاوازەکان.

لەم یادە پیرۆزەشدا، پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوە بەرێز دووپات دەکەینەوە و ھیواخوازین وەک چۆن لە رابردوو بە رۆحیەتێکی کەرکوکیەکان کارتانکردوە، لە ئایندەشدا، بەکاری جوانتر و باشتر بەردوام بن لە خزمەتکردنی بەرچاو بە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوکیەکان و ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت و کوردستان و عێراق بەگشتی.

مافپەروەر 
هۆشیار هیجران ئاغا کاکەیی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

 

پەیامى پەروین فاتح حەمید ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگارى کەرکوک : 

 

بۆ به‌ڕێز عیماد ناسح سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک و به‌ڕێز سۆران داودی بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک و سەرجەم کارمەندانی ئازیز لەگەڵ ئێوەدا ئەم بۆنەیە پیرۆز دەکەین ، دوای ١٣ ساڵ لە درێژەدان به‌ دیاری سەرۆک کۆماری کۆچکردوو مام جەلال و په‌رۆشی ئەو بۆ هەبوونی سەکۆیەک بۆ پێکەوەژیان و برایەتی و هاوبەشی بە بەشداری ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و ڕۆشنبیران لە پێناو کەرکوک و پێکهاتە ئازیزەکانیدا.

جەختیشکردنەوە کە ئەمڕۆ کەناڵی کەرکوک بووەتە یەکێک لەو سه‌كۆیانەی کە ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کەرکوکە بەوپێیەی بە زمانە جیاوازەکانی کەرکوک پەخش دەکات، ئاماژەی بەوەشداوە کە وەکو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەرۆشن بۆ پاڵپشتی کردنی ڕۆژنامەنووسان لە سەرجەم دام ودەزگا عەرەبی و کوردی و تورکمانی و سریانیەکان و کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان.

پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندن
 هەموو ساڵێک کەناڵی ئاسمانی کەرکوک و ڕۆژنامەنوسان لە پارێزگاکەمان شاد و سه‌رفراز بن.

پەروین فاتح حەمید
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک

پەیامى عبداللە میروەیس  ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک :

پیرۆزبێت 13 ساڵ خزمەت بە کەرکوك و ناوچە دابڕێندراوەکان

بەبۆنەی داگیرساندنی چواردەیەمین مۆمی تەمەنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوکەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی لێپرسراوی دەزگای میدیایی کەرکوک و بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک و سەرجەم کادر و کارمەندانی دەزگاکە دەکەم ، کەناڵی کەرکوك یەکێکە لە دیاریە بە نرخەکانی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال بۆ کەرکوکییەکان ، کەناڵی کەرکوك کەناڵی هەموو پێکهاتەکانەو کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکانە ، ئەم کەناڵە خۆشەویستە هەمیشە لە بۆنە و پرسەنیشتمانییەکاندا رۆڵی کاریگەری هەبووە، لە سەرخستنی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا و ماندوونەناسانە و بەرپرسیارانە پەیامی یەکێتی و کەرکوکیەکانیان بڵاو کردووەتەوە، دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی کەناڵی پێکەوە ژیان و کەناڵی کەرکوکییەکان
عبداللە میروەیس 
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك

پەیامى ئیدریس حاجی عادل جێگری مەڵبەندی  ١٨ ی ڕۆژهەڵاتی كەركوك :

بەرێزان سەرپەرشتیار و كادر و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی كەركوك  

بە بۆنەی١٣ مین ساڵەی دامەزراندن و دەستپێکردنی پەخشی کەنالی ئاسمانیی کەرکوک، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەم. 

کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دیارییە جوانەكەی رەوان شاد (سەرۆک مام جەلال) بۆ كەركوك و كەركووكییەكان .  

ئاشكرایە لە ماوەی كاركردنی ئەم كەناڵە ئازيزە خزمەتی زۆری بە شاری كەركوك گەیاندوە لە هەموو بواركاندا، ئاشتی و پێكەوە ژیان و میژو و كۆمەڵایەتی و بەگژچونەوەی تیڕور و تیرورستان بە تایبەت لە شەری تیرورستانی داعش، پیشمەرگە ئاسە لە سەنگەری پێشەوە بوو لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكان بە بینەرانی.

ئیستا دوای ١٣ ساڵ لە خزمتی ئەو كەناڵە ئەو دیارییە بەنرخەی جەنابی مام جەلال پیویستە لە سەر هەموومان پالپشتی و پشتگیری بكەین، وەك سۆمای چاومان بیپاڕێزین، بۆ دڕیژە پیدەرەی بەرنامە و ڕیبازە پیرۆزەكەی مام جەلال 

دووبارە ساڵیادی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک پێرۆز بێت
براتان  
ئیدریس حاجی عادل 
جێگری مەڵبەندی  ١٨ ی ڕۆژهەڵاتی كەركوك

 

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ١٣-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک-ەوە

پیرۆزباییەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی_یەوە
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ١٣-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک-ەوە
بەڕێز/ کاک عیماد ناسیح، لێپرسراوی دەزگای میدیایی کەرکوک
لە ١٣-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک لە ناخەوە گه‌رمترین جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌ر و رۆژنامەنووس و تەواوی کارمەندانی ئەم کەناڵە جوانە دەکەین.
هەمووان شاهیدی ئەوەین دەزگای میدیایی کەرکوک، لەماوەکانی رابردوودا و ئێستاش رۆڵی دیار و بەرچاوی گێڕاوە، بووەتە سەکۆی زیاتری پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتی لە نێو نەتەوە جیاوازەکانی شاری کەرکوکدا و گەیەنەری دەنگ و رەنگی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی ئەو شارەیە، بەرانبەر کۆی رووداوەکان بەرپرسانە مامەڵەدەکات، ئاگادارین ئێوە ئەرکی قورستان لەسەر شانە کەناڵەکەتان (دەزگای میدیایی کەرکوک) بە چەند زمان پەخشدەکات.
ئەم کەناڵە دەرخەری راستییەکان و پیشاندەری مێژووی جوانی یەکێتییە زیندوکەرەوەی شوێن پێی و هەڵگری و ریچکەی جەنابی سەرۆک مام جەلال_ە کە جێگەی شانازییە بۆ هەمووان.
ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیر و هاوکارتان دەبین، هیوادارین ئەم کەناڵە دەروازەی پیشاندانی جوانی و پێشکەوتنەکانی شاری کەرکووک بێت و جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئەو شارە بێت.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەین، سەرکەتنی زیاترتان بۆ دەخوازمین.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤

 

پەیامى هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەڕێزان بەرێوبەر وکارمەندانی ستەلایتی کەرکوک.
بەبۆنەی سیانزەمین ساڵیادی کەناڵەکتان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.

لەماوەی ئەم سیانزە ساڵدا سەتەلایتی کەرکوک توانی لە ڕێگەی پەخش وڕومال وگواستنەوەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوەباوەڕپێکراوەکاندا، پەیامی ئاشتی وتەبایی وهاوسەنگی لەنێوان سەرجەم نەتەوە وپێکهاتەکانی کەرکوک بڵاوبکاتەوە.

دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆزبێت، هیوای گەشەسەندن وپێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم 

هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەیامى بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ل. مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان

بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵەی دامەزراندنی  كەناڵی ئاسمانی كەركوك، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی و بەرێوەبەر و سەرجەم كادران و كارمەندانی  كەناڵی سەرجەم  پێكهاتەكانی كەركوك دەكەم  و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین .

كەناڵی ئاسمانی كەركوك لەماوەی ١٣ ساڵی كاركردنیدا  پیشەییانە كاری كردووە بۆ كەركوك و كەركوكییەكان وە  بووەتە پردی  پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان پێکهاتەکانی شارەكە.

هیوادارین لەم قۆناغەی  گەشانەوەی سیاسیی و ئیداری شارەکە  كەناڵی كەركوك دیارییە ناوازەكەی سەرۆك (مام جەلال)   وەك ڕابردووەكەی كەناڵی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك بێت و  ئەستێرەگەشەكەی ئاسامانی ڕاگەیاندن بێت و پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

جارێكی تر پیرۆزبێت ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كەركوك.

 بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی 
ل. مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان

 

پەیامی د.عەدالەت عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ

 

بۆ هاوکارانی ئازیزمان لە کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک..

دوای ڕێزو سڵاو..

 

بەگەرمی پیرۆزبایی یادی کەناڵە ئازیزەکەی کەرکوک لە هەموو لایەکتان دەکەین و ئومێدمان وایە کەناڵی ڕاستەقینەی هەمووو پێکهاتەکانی پارێزگاکە بن و بە زمان و پەیامی میدیایی پیشەیی و بابەتی و نیشتمانی بەرگری لە ماف و بەرژوەندیی دانیشتوانی کەرکوک بکەن و سەرچاوەیەکی گەورەو کاریگەربن بۆ چاندنی کەلتوری ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کەرکوکدا.

 

دووبارە پیرۆزە

 

د.عەدالەت عەبدوڵڵا

سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ

 

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP