قوباد تاڵه‌بانی: بایۆمەتری یەكەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاكردنی حوكمڕانی بوو

کوردستان
21:03 - 2024-09-16


جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، "“بایۆمەتری یەكەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاكردنی حوكمڕانی بوو لە هەرێمی كوردستان"

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك رایگەیاندووه‌:" پێش سیستمی بایۆمەتری نە دەمانزانی كێ فەرمانبەرە، نە دەمانزانی مووچە بەكێ دەدەین، نەشماندەزانی كێ دوو مووچەی هەیە و كێ بندیوارە و بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت، نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە ئاراوە."

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"بایۆمەتری یەكەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاكردنی حوكمڕانی بوو لە هەرێمی كوردستان"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP