رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ئه‌مڕۆ 14ی ئه‌یلول ـ ی 2024 به‌شداریی له ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی دووەمی خونچەکانی قورئانی پیرۆز بوو لە زانکۆی کیتاب كه ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵانی قورئانخوێن به‌شدارییان تێدا كردبوو.
له وتارێكشیدا جه‌ختیی له گرنگیی و پێویستیی په‌ره‌پێدانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك كرده‌وه‌و داوای له كه‌ركوكییه‌كان كرد/ خۆیان له ململانێی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی به دووربگرن و هه‌وڵی بونیانتان و پێشخستنی شاره‌كه‌یان بده‌ن و په‌ره به روحی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی بده‌ن، چونكه شاره‌كه به‌هۆی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی وێرانكراوه."
رێبوار ته‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی یان حزبه‌كه‌یه‌وه قسه‌ده‌كات سرووشتییه، به‌ڵام با ئه‌وه بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن بێت، چونكه ململانێ شار وێران ده‌كات، كه وێران كراوه، به‌ڵام ئێستا با چاكیبكه‌ینه‌وه، ئێستا با هه‌موومان به‌ناوی كه‌ركوكه‌وه قسه بكه‌ین"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، 600 پارچە زەوی بەشێوەی تیروپشك بەسەر مامۆستا‌و فەرمانبەرانی زانكۆی كەركوكجا دابەش دەكرێت، كە هەر زەویەك 200 مەترە،
روونشیكرده‌وه:" دابەشكردنی زەوی عەرەبی تەعریب ناگرێتەوە، تەنیا ئەو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه دەگرێتەوە كە بەگوێرەی سەرژمێریی 1957 ناسنامەیان كەركوكە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP