ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە سلێمانی كۆدەبێتەوە

کوردستان
13:13 - 2024-09-19

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی (ی ن ک)  لە سلێمانی كۆبێتەوەو دوایین ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ بکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی (ی ن ک)رایگەیاندووە:  مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆدەبێتەوە و پرسی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، كە بڕیارە لە 20 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عیراق بكرێت و گرنگی سەرژمێرییەكە بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان تاووتوێ دەكات.
 ئاماژەی بەوەشکردووە: لە کۆبونەوەکەدا دوایین ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و نوێترین پێشهات و پەرەسەندنەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP