زانیاری نوێ‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە

کوردستان
12:14 - 2024-09-14


خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ مووچەی مانگی 8 هاوشێوەی مانگی پێشتر وه‌رده‌گرن و بڕیاره‌ لە مانگی 9 مووچەکانیان بەهاوتاکراوی وه‌ربگرن.

هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی  له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" کێشەی بەردەم هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بوونی نزیکەی سێ هەزار پلەداری پێشمەرگەیە كه‌ تا ئێستا نەتوانراوە مووچەکانیان هاوتابکرێت."

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "ئەوانەی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد بەشداربوون و پلەدارن، مووچەکانیان کەمدەکات لەبەرئەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتی ئەواندان و بۆ مانگی ئاب بەهەمان لیستی مووچەی مانگی تەمموز خانەنشینانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و هه‌وڵده‌ده‌درێت بۆ مانگی ئەیلول مووچەکانیان هاوتادەکرێت".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" زۆرینەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی سەربازیی عێراق مووچەکانیان زیاددەکات و هەموو مووچە کەمەکان دەکرێتە 600 هەزار دینار."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی کوردستان، دوای 10 ساڵ لە دەرکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، بۆ مانگی تەمموز مووچەیان بەهاوتاکراوی لەگەڵ عێراق وەرگرت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP