لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا ٦ تیرۆریست كوژران، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعشە

کوردستان
11:32 - 2024-09-19

هێزە ئەمنییەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا، لە سنوری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، ٦ تیرۆریست دەکوژن، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعشە

بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و بە کاری هەواڵگریی لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقەوە، دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری چۆنایەتی لەلایەن دەزگاکە ، چەند تیرۆریستێك كوژران كە یەكێكیان سەرکردەی داعشە،

لە سنوری گوندەكانی عەتشانە و مامە لە قەزای دووبز دوای بەدواداچوونی هەواڵگری ورد کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بەردەوام بوو لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بە هەوڵی تەکنیکی و چاودێری شانەیەکی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەی هێزی ئاسمانی سێ هێرشی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی F16 ئەنجامدا و بووە هۆی کوژرانی مەفرەزەیەکی تیرۆریستی داعش کە پێکهاتبوو لە (6) ئەندام، لەنێویاندا تیرۆریست (عومەر سەڵاح نیعمە)، کە نازناوی لێنراوە (ئەبو خەتاب) كوژرا كە یەکێکە لە سەرکردە تیرۆریستییە هەرە مەترسیدارەکانی داعش و فەرماندەی بەناو (کەرتی ئەلبو حەمدان لە ویلایەتی کەرکوک)،

 

دوابەدوای ئەو هێرشە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شوێنی ئامانجکراو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقەوە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی دەزگای دژە تیرۆر ئەنجامدرا، کە تێیدا تەرمی تیرۆریستان و ژمارەیەک پشتێنی بۆمب رێژكراو و چەک و کەرەستەی تەکنیکی و تەلەفۆنی جۆراوجۆر دۆزرایەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP