لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند:" لە ئەمڕۆوە ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەڕاورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت و تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بەجێگیری دەمێنێتەوە ."
باسی لهوهشكرد كه:" لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتوو 16/9/2024 بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەراستەوە ڕوودەکاتە زۆرێکی وڵاتانی ناوچەکە ھەر لە سوریا و باکوری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانی لەم قۆناخەدا پلەکانی گەرما."
ەو شارەزایهی بواری کەشناسیی ئاماژهی بۆئهوهشكرد:" لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای 30 پلە نزمدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ خوار چلەکان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاکی بۆ سەر ناوچەکانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەراست دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە ماوەیەکی نزیکی داھاتوودا."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP