رفعەت عەبدوڵا پێشوازی لەفراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد کرد

کوردستان
14:40 - 2025-05-04

هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی هەڤاڵان (نزار ئامێدی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و (شاڵاو شێخ سەڵاح) و (ستران عەبدوڵا) ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازی کرد لەفراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و هەڤاڵەکانی بەوردی پوختەیەکیان لەکارو چالاکیەکانیان لەپەرلەمانی عیراق روونکردەوەو تەئیکیدیان لەوەکردەوە لێبڕاوانە سورن لەسەر داکۆکیکردن لەماف و شایستەو دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کردو بەگرنگیەوە ئاماژەیدا بەچالاکیەکان و ئەدای نیشتمانیانەی فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغداد.

لەوبارەیەوە هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا وتی:«وەک هەمیشە داکۆکیکاری ماف و پارێزەری داوا رەواو دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان بن لەپەرلەمانی عیراق».

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا ئاماژەی بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و یەکڕیزی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەبەغداد کردو وتی:«بەیەکڕیزیمان لەبەغدادو تێپەڕاندنی یاساکان بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەسکەوتی زیاترەو ئامانج و ماف و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر بەدەستدێت».

جێگری سەرۆکی یەکێتی ئەرکەکانی داهاتووی فراکسیۆنی یەکێتی روونکردەوەو باسی لەوە کرد کەچۆن لەخولەکانی پێشووتر فراکسیۆنی یەکێتی داکۆکیکارو پارێزەری ماف و دەسکەوتەکانی هاوڵاتیانی کوردستان بوون لەئێستاو خولەکانی ئایندەشدا لەسەر هەمان رێچکەبن و هەمووان زیاترتان لێ چاوەڕوان دەکەن.

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا زیاتر دواو وتی:«بەکلتوری دەوڵەمەندی سەرۆک مام جەلال و بەگیانی پێشمەرگانە وەک هەمیشە هۆڵی پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەدەستهێنانی مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان و بەردەوام پارێزەرێکی راستەقینەی میللەتی خۆتان بن».

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP