پارێزگاری کەرکوک: درێغی ناکه‌ین لە خزمەتکردنی کەسوکاری شه‌هیدان و ئەنفالکراوان

کوردستان
18:40 - 2025-05-04


پارێزگاری کەرکوک میوانداری کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان و چەمچەماڵ و کۆیەی کردو لەپەیامێکیدا رایگەیاند: "درێغی ناکه‌ین لە خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان".

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لە بینای پارێزگا پێشوازی لە ژمارەیەک لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوانی گەرمیان و چەمچەماڵ و کۆیە کرد و  لە دیداریکدا کەسوکاری ئەنفالکراوان ستایشی پارێزگار و ئیدارەکەیان کرد کە ئاسانکاری بۆ کردن سەردانی گرتوخانەکانی ئەنفالکراوان بکەن لە دووبز و توپزاوا. 

لە بەرامبەردا پارێزگاری کەرکوک، جەختیکردەوە، "کە ئیدارەی کەرکوک درێغی ناکات لە خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەڵێنیدا گۆڕستانی منداڵانی ئەنفالکراوان لە دووبز لە لەناوچوون بپارێزن و کاربکەن بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێك لە تۆپزاوا".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP