وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتاییهات

کوردستان
21:19 - 2025-04-28


ئەمڕۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە. ئەنجامی وردبینییەکە دەکرێتە کۆنووسێک و سبەینێش ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا دوو بۆ سێ تێبینی بچووکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار هەبووە و ئەوانیش چاک کراون.
تێبینییەکانیش سەبارەت بە فەرمانبەرانی بانکەکان بوو, کە لە مانگەکانی چوار و هەشت و 12 دوو مووچەیان پێدەدرێت, هەروەها لە لیستی بانکەکان، ناوی چەند بانکێک لەبیرکرابووون، ناوی ئەوانیش زیادکرا و کێشەکە چارەسەر کرا.
ئەم پێنجشەممەیە کە یەکی ئایارە و ڕۆژی جیهانی کرێکارانە و دەکرێت بە پشوو، بۆیە وادەی ناردنی پارەکە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، چونکە تەنیا سبەی و دووسبەی دەوام ماوە ڕەنگە نەتوانرێ ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە تەواو بکرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP